چوؤرشەممە, 22 أبر 2020 – 12:03 ڕۆژنیوز ـ گه‌رمیان
به‌یانی ئه‌مڕۆ، له سنوری شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خانه‌قینی سه‌ر به پارێزگای دیاله، لە لایەن هیزە ئەمنییەکانەوە ئۆپه‌راسێونێك بۆ گونده‌كانی سنوری شاره‌دێیه‌كه، كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین، ده‌ستیپێكرد.
محه‌مه‌د حاجی عومه‌ر، به‌رپرسی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ ڕۆژنیوز، وتی: له ئۆپه‌راسێونه‌كه‌دا، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و ده‌زگای هه‌واڵگری دیاله و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شدارن و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشكنین كردووه له‌و شوێنانه‌ی گومانی بوونی چه‌ته‌كانی داعشیان له‌سه‌ره.
وتیشی: له گوندی سعیۆ، كه گوندێكی عه‌ره‌ب نشینه و موڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعشی لێیه، هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی كه‌وتونه‌ته بۆسه‌ی چه‌ته‌كانی داعشه‌وه و شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوانیاندا هاتوه‌ته ئاراوه و هێزه‌كانی پۆلیس له لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٣٠ خوله‌ك گه‌مارۆ دراون و دواتر له لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كانی دیكه‌ی به‌شداری ئۆپه‌راسێۆنه‌كه گه‌مارۆكه‌یان تێكشاندووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئێستا شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه‌و سێ پۆلیس بریندارن.
ک.س